له‌ژێر دروشمی به‌خوێندنه‌وه شاره‌زا ده‌بین له‌بنه‌ماکانی ئیمان، ڕێکخراوی خوێنه‌ری کارا پڕۆژه‌ی بنه‌ماکانی ئیمانی ڕاگه‌یاند که پڕۆژه‌یه‌کی ڕۆشنبیری په‌روه‌رده‌ییه… هه‌وڵێکه بۆ هاوڕێیه‌تی کردنی کتێب و ئاشنابوون و شاره‌زابوون له‌پایه‌کان و بنه‌ماکانی ئاینی ئیسلام. ئه‌م پڕۆژه‌یه تایبه‌ت بوو به‌قوتابییانی قۆناغه‌کانی ئاماده‌یی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، هه‌ر قوتابییه‌ک زنجیره کتێبی (وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی منداڵی)ی خوێنده‌وه.
پڕۆژەکە لە ماوەی 2020/07/11 تاوەکو 2020/09/22 بەردەوام بوو کە تیایدا (95) قوتابی بەشداریانکرد، دوای خوێندنەوەی کتێبەکان و بەجێهێنانی مەرجەکانی بەشداریکردن بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێدرا، وە (20) لە باشترینی بەشداربووەکان خەڵات کران، دوای خوێندنەوەی کتێبەکان و گەڕاندنەوەی فۆرمی سەرەنج و تێبینی و پوختە دەربارەی کتێبەکە، کتێبەکان وەک دیاری دەبەخشرانە خوێنەران.

