ئەم پرۆژەیە بۆ خوێندکارانی زانکۆکان کە لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی هەولێری پزیشکی بەڕێوەچوو، لە ڕێکەوتی 2020/01/07 دەستیپێکرد و لە 2020/07/07 کۆتایی هات، تیایدا (30) خوێنەر بەشدارییان کرد و (180) کتێبیان خوێندەوە بە جۆرێک هەر بەشداربووێک 6 کتێبی خوێندەوە لە ماوەی دیاریکراودا، کتێبەکان وەک دیاری دەبەخشرانە خوێنەران دوای خوێندنەوەی کتێبەکان و گەڕاندنەوەی فۆرمی سەرنج و تێبینی.

