پرۆژەیەکی رۆشنبیری، هۆشیاری، پەروەردەییە، بۆ مامۆستایان و قوتابییانی قوتابخانەکان لە کوردستان، تیایدا لەڕێگەی سازدانی سیمینار، بەشداربوو ئاشنا دەکرێت بە بیرۆکەی پەروەردەیی دروست و شێواز و میکانیزمەکانی خۆڕۆشنبیرکردن و کارابوون لە ژیاندا، لەم پرۆژەیەدا لەماوەی (48) ڕۆژ و لە ڕێکەوتی 2019/10/08 تا 2019/11/25 توانیمان (105) سیمینار بۆ مامۆستایان و قوتابییان پێشکەش بکەین، وە تیایدا (5944) قوتابی و مامۆستا بەشداربوون.





