له‌ژێر دروشمی “به‌خوێندنه‌وه ئاسووده ده‌بین” ڕێکخراوی خوێنه‌ری کارا به هاوکاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ڕێکخراوی یونسیف پڕۆژه‌ی “به‌یه‌که‌وه ده‌خوێنینه‌وه”ی ئه‌نجامدا که پڕۆژه‌یه‌کی هوشیاری، ڕوشنبیری، په‌روه‌رده‌ییه… مه‌به‌ست لێی په‌ره‌پێدانی گیانی خوێندنه‌وه به‌ڕه‌فتار و ئاکاری جوان لای منداڵان و هاندانیان بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه بکه‌ن به‌خویه‌کی به‌رده‌وام. پڕۆژه‌که بۆ قوتابیانی پۆلی (1 تا 9)ی کەمپه‌کانی که‌وه‌رگۆسک و باسرمه کرایه‌وه له ڕێکه‌وتی 2018/08/01 تا 2018/09/31. له‌م پڕۆژه‌یه‌دا 740 قوتابی به‌شدارییانکرد و تیایدا 222 کتێب و 8138 نامیلکه خوێندرایه‌وه.








