له‌ژێر دروشمی “به خوێندنه‌وه په‌ره به عه‌قڵمان ده‌ده‌ین و ده‌روونمان ئاسووده ده‌که‌ین”، ڕێکخراوی خوێنه‌ری کارا به هاوکاری (سه‌نته‌ری سه‌ڵاحه‌ددین) پڕۆژه‌ی عه‌قڵ و ده‌روونی ڕاگه‌یاند که پڕۆژه‌یه‌کی ڕۆشنبیری په‌روه‌رده‌ییه، هه‌وڵێکه بۆ هاوڕێیه‌تیکردنی کتێب و ئاشنابوون به هۆکاره‌کانی ئاسووده‌بوونی ده‌روون. پڕۆژه‌که له ڕێکه‌وتی 2019/02/19 ده‌ستی پێ‌کرد و له ڕێکه‌وتی 2019/04/05 کۆتایی پێهات و تیایدا (69) که‌س به‌شداریانکرد و تیایدا هه‌ر به‌شداربووێک 4 کتێبی خوێنده‌وه و له کۆی پڕۆژه‌که‌دا 384 کتێب خوێندرایه‌وه.



