بۆ زیاتر په‌ره‌دان به تواناکانی قوتابییان، ڕێکخراوی خوێنه‌ری کارا لەژێر دروشمی “به خوێندنه‌وه په‌ره به تواناکانمان ده‌ده‌ین”، هه‌ڵسا به کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی فێرخوازی نموونەیی که پڕۆژه‌یه‌کی ڕۆشنبیری په‌روه‌رده‌ییه… هه‌وڵێکه بۆ هاوڕێیه‌تی کردنی کتیب و ئاشناکردنی فێرخوازان به‌و کارامه‌ییانه‌ی که پێویستن بۆ سه‌رکه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوون له خوێندندا. پڕۆژه‌که تایبه‌ت بوو به قوتابیانی قۆناغه‌کانی ئاماده‌یی له‌ناو شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری. پڕۆژه‌که له 2020/10/22 ده‌ستیپێکرد و 2020/12/23 به کۆتاهات و تیايدا (6) کتیب له کتیبەکانی زنجیره‌ی فێرخوازی نموونەیی خوێنرایه‌وه
ئەم پڕۆژەیە بۆ (40) فێرخواز کرایەوە کە لە باشترین بەشداربووەکانی پڕۆژەی بنەماکانی ئیمان بوون، دوای خوێندنەوەی کتیبەکان و بەجێهێنانی مەرجەکانی بەشداریکردن (36) یان بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێدرا و خەڵات کران، لەم پڕۆژەیەدا (228) کتیب خوێندرایەوە و دوای خوێندنەوەی کتیبەکان و گەڕاندنەوەی فۆرمی سەرنج و تێبینی و پوختە دەربارەی کتیبەکه، کتیبەکان وەک دیاری بەخشرانه خوێنەران.

