پڕۆژه‌ی هاوڕێی كتێب پڕۆژه‌یه‌كی هوشیاری، ڕۆشنبیری، په‌روه‌رده‌ییه. هه‌وڵێكه بۆ هاوڕێیه‌تیكردنی كتێب و زیادكردنی ئاستی خۆشه‌ویستی بۆ خوێندنه‌وه و كتێب لای تازه لاوان. ئه‌م پڕۆژه‌یه له ئاماده‌یی لافانی كچان ئه‌نجامدرا، كه تیایدا (38) قوتابی به‌شدارییان كرد. دوای خوێندنه‌وه‌ی كتێبی (هونه‌ری سه‌عیكردن و خۆئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه) و نوسینی سه‌رنج و تێبینی ده‌رباره‌ی كتێبه‌كه بڕوانامه‌ی به‌شداریكردنیان پێدرا. ماوه‌ی پڕۆژه‌كه له ڕێكه‌وتی 2019/02/06 تا 2019/2/26 ی خایاند و له ڕێكه‌وتی 2019/04/29 نازناوی هاوڕێی خوێنه‌ری كارایان پێبه‌خشرا.
