پەیوەندی

یانەی خوێنەرانی 2018 ئاستی دووەم

ئاستی دووەمی یانەی خوێنەران لەساڵی 2018 بۆ ئەندامە چالاکەکانی یانەی خوێنەرانی 2017 کرایەوە بەناوی گروپی ئاشت ، تێیدا توانیان لەماوەی دیاریکراو 3 مینی کۆنفرانس ڕێکبخەن کە هەر مینی کۆنفرانسێک 3 پانێڵی کراوەی لەخۆگرتبوو ، ئەندامانی پانێڵەکان لە ماوەی مانگێک هەڵدەستان بەکۆکردنەوەی داتا و زانیاری لەڕێگای گەڕانی مەیدانی و سەردانیکردنی کەسانی پسپۆڕ و مامۆستایانی زانکۆ و ئه‌نجامدانى ڕاپرسی و خوێندنەوەی کتێب و سەرچاوەی جۆراوجۆر ، پاشان لەپانێڵەکان بۆ ئامادەبوانیان دەخستەڕوو ، لەکۆتایشدا ئامادەبووان پرسیار و سەرنجەکانیان لەگەڵ پانێڵستەکان تاوتوێ دەکرد .

بابەتەکانی مینی کۆنفرانسەکان

پەروەردە
تەندروستی
ئابووری