پڕۆژەى ئاكارى جوان

ئەم پڕۆژەيەھەوڵێك بوو بۆ پابەندبوون بەڕەفتار و ئـــاكـارەجوانەكان لاى منداڵان ، كـەپێكھاتبوو لـــــە خوێندنەوەى كتێبێك بەناوى ( جوان ڕەفتارم كرد و دڵى دەوروبەرم بەدەستھێنا ) ، نــاوەڕۆكى كتێبەكـەمنداڵ ھاندەدات بۆ ئەوەى ھەڵسوكەوتى دروست ئەنجام بدات لـــە مـــاڵەوەو دەرەوەو ناو قوتابخانەو ڕێزيش لــە بەرامبەرى بگرێت و گيـــانى لێبووردەيى ھەبێت و دووركەوێتەوەلـــەڕق لێبوونەوەو تۆڵـەسەندنەوەو گوێڕايەڵى دايك و بــاوكى و مــامۆستــــاى بێت و گرنگى بەپـــاك و خاوێنى بدات و ھەروەھا منداڵان ھاندەدات بۆ ئەوەى گرنگى بەكتێب و خوێندنەوەبدەن . پڕۆژەى ئاكارى جوان (1) لـەرێكەوتى 1 / 3 / 2016 دەستيپێكرد ، (740) قوتابى لـەپۆلى (5)و(6)ى
بنەڕەتى بەشێوەيەكى ئارەزوومەندانە لە قوتابخانەكانى ناو شارى ھەولێر و دەوروبەرى بەشدارييان تيـــادا كرد ، دواى تـــەواوبوونــى پـــڕۆژەكــەلـــەرێكەوتى 30 / 4 / 2016 پەنجــا (50) بــەشداربــــووه يەكەمەكان خەڵات كران و بڕوانامەى ڕێزلێنانيان پێ بەخشرا.

پڕۆژەى ئاكارى جوان (2) لەرێكەوتى 1 / 12 / 2016 دەستى پێكرد ، (93) قوتابى لـەپۆلى (6)ى بنەڕەتى بەشێوەيەكى ئارەزوومەندانەبەشدارييان تيادا كرد ، دواى تەواوبوونى پڕۆژەكە لەبەروارى 2 / 2 / 2017 سى و ھەشت (38) بەشداربووەيەكەمەكــان خەڵات كــران و بڕوانــــامەى ڕێزلێنانيــان پێ بەخشرا.

لەم پرۆژەيه (833) ھەشت سەد و سى و سێ كتێب خوێندرايەوه .