پرۆژەی بەرەو ئاسوودەیی

پڕۆژەيەكى ھۆشيــــــارى ڕۆشنبيرى بوو ، ھەوڵێك بوو بۆ ئاشناكردنى گەنجــانمان بەڕێگا ڕاست و دروستەكانى ھەڵبژاردنى ھاوسەر و شارەزابوون لەشێوازەكـانى ژيــانى ئاسوودەيى ھـــاوسەرێتى ، كـەلــــەژێر دروشمى ( بەخوێندنەوەھاوژينمـــان ھەڵدەبژێرين ) ئەنجــــامدرا و كتێبى(ھاوسەرێتى ھەنگـاو بەھەنگــــاو) بەخشرا بە (820) قوتــابى لـــەقۆناغى سێيەمـى ھەريەكەلـەكۆلێژەكـــانى (زانست ، ئاداب ، پەروەردە، شەريعە) لـەزانكۆى سەلاحەددين و قۆنـــاغى دووەمى پەيمانگـاى ھونەرەجوانەكان . ئەم پڕۆژەيەلەرێكەوتى 1 / 2 / 2017 دەستى پێكرد و دواتر لە 4 / 4 / 2017 ھەڵسەنگـــاندنێك بۆ كتێبەكەكرا و لەرێكەوتى 7 / 5 / 2017يەكەمەكان خەڵاتكران و بڕوانامەيان پێ بەخشرا.

لەم پڕۆژەيەدا (820)ھەشت سەد و بيست كتێب خوێندرايەوە.