پەیوەندی

پڕۆژەی بەرەو کارابوون(1)

پڕۆژەیەکی ڕۆشنبیری، هوشیاری، پەروەردەییە، بۆ مامۆستایان و قوتابییانی قوتابخانەکان لە کوردستان. تێیدا لە ڕێگەی سازدانی سیمینار، بەشداربوو ئاشنا دەکرێت بە بیرۆکەی پەروەردەیی دروست و شێواز و میکانیزمەکانی خۆڕۆشنبیرکردن و کارابوون لە ژیاندا. لەم پڕۆژەیەدا لە ماوەی (44) ڕۆژ و لە ڕێکەوتی 2019/01/26 تا 2019/03/10 توانیمان (63) سیمینار بۆ مامۆستایان و قوتابییان پێشکەش بکەین، وە تێیدا (2979) قوتابی و مامۆستا بەشداربوون.