Logo
| پەیوەندی

Kara

گروپی مامۆستایانی باخچەی منداڵان

گروپی مامۆستایانی باخچەی منداڵان وەکو گروپێک لە گروپەکانی یانەی خوێنەرانی کارا کە ژمارەیان 6 مامۆستای کارای باخچەی منداڵانی کەسنەزان بوون، بۆ ئاشنابوون بە خوێندنەوە و بەرەوپێشبردنی ئاستی ڕۆشنبیری خۆیان، (6) كتێبيان خوێنده‌وه‌ لە ڕێکەوتی 2020/03/26 تا 2020/09/19 .

گروپی مامۆستایانی باخچەی منداڵان Read More »

گروپی کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان

گروپی کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان، وەکو گروپێک لە گروپەکانی خوێنەرانی خوێنەری کارا – 2020 کە ژمارەیان 24 خوێندکار بوو لە کۆلێژی زانستە تەندروستیەکانی-زانکۆی هەولێری پزیشکی، بۆ ئاشنابوون بە خوێندنەوە و بەرەوپێشبردنی ئاستی ڕۆشنبیری خۆیان هەڵسان بە خوێندنه‌وه‌ و ناساندنی 20 کتێب لە ڕێکەوتی 2020/01/13 تا 2020/09/07 .

گروپی کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان Read More »

گروپی هاوڕێی خوێنەر

گروپی هاوڕێی خوێنەر، (20) خوێندکـــارى کۆلێژی زمان-زانکۆی ‌سڵاحه‌د‌دین بوون ، بۆ ئـــاشنابوون بە خوێندنەوە و بەرەوپێشبردنی ئاستی ڕۆشنبیری خۆیان توانيان وۆركشۆپێك ڕێكبخه‌ن له‌گه‌ڵ (12) سيمينار كه‌ تيايدا (12) کتێب ناسێندران و له‌ڕێگه‌ى گفتوگۆکردن نــــاوەڕۆکه‌كانيان خرانه‌ڕوو چاڵاکیەکانی گروپی هاوڕێی خوێنەر لە ماوەی نێوان ڕێکەوتی 2019/02/09 تا 2020/02/12 بەڕێوه‌چوو

گروپی هاوڕێی خوێنەر Read More »

یانەی خوێنەرانی 2018 ئاستی دووەم

ئاستی دووەمی یانەی خوێنەران لەساڵی 2018 بۆ ئەندامە چالاکەکانی یانەی خوێنەرانی 2017 کرایەوە بەناوی گروپی ئاشت ، تێیدا توانیان لەماوەی دیاریکراو 3 مینی کۆنفرانس ڕێکبخەن کە هەر مینی کۆنفرانسێک 3 پانێڵی کراوەی لەخۆگرتبوو ، ئەندامانی پانێڵەکان لە ماوەی مانگێک هەڵدەستان بەکۆکردنەوەی داتا و زانیاری لەڕێگای گەڕانی مەیدانی و سەردانیکردنی کەسانی پسپۆڕ و مامۆستایانی زانکۆ و

یانەی خوێنەرانی 2018 ئاستی دووەم Read More »

ڕۆژی جیهانی کتێب

ڕێكخراوى خوێنه‌رى كارا به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى چالاكى وه‌رزشى و هونه‌رى به ‌بۆنه‌ى ڕۆژى جيهانى كتێب 04/23 له‌ ڕێكه‌وتى 2019/04/23 ئاهه‌نگێكی سازکرد له‌ هۆڵى بۆنه‌كان له‌ قوتابخانه‌ى ئيشقى برايه‌تى، تيايدا له‌ سيمينارێكدا باس له‌ گرنگى خوێندنه‌وه‌ کرا بۆ قوتابییان و مامۆستایانی قوتابخانەکە

ڕۆژی جیهانی کتێب Read More »

پێشانگای کتێب

ڕێکخراوی خوێنەری کـــارا لــــە ژێر دروشمی کتێب ( مامۆستایەکی بێدەنگە ) پێشانگایەکی کتێبی کردەوە لە ڕێکەوتی س2019/01/23 تا 2019/02/06 کە ماوەی 10 ڕۆژی خایەند, وە تیایدا داشکانی تایبەت بۆ خوێنەران کرا و سەردانیکارانیش کتێبێکیان وەک دیاری پێدەبەخشرا

پێشانگای کتێب Read More »