پەیوەندی

2019

گروپی هاوڕێی خوێنەر

گروپی هاوڕێی خوێنەر، (20) خوێندکـــارى کۆلێژی زمان-زانکۆی ‌سڵاحه‌د‌دین بوون ، بۆ ئـــاشنابوون بە خوێندنەوە و بەرەوپێشبردنی ئاستی ڕۆشنبیری خۆیان توانيان وۆركشۆپێك ڕێكبخه‌ن له‌گه‌ڵ (12) سيمينار كه‌ تيايدا (12) کتێب ناسێندران و له‌ڕێگه‌ى گفتوگۆکردن نــــاوەڕۆکه‌كانيان خرانه‌ڕوو چاڵاکیەکانی گروپی هاوڕێی خوێنەر لە ماوەی نێوان ڕێکەوتی 2019/02/09 تا 2020/02/12 بەڕێوه‌چوو

گروپی هاوڕێی خوێنەر Read More »

ڕۆژی جیهانی کتێب

ڕێكخراوى خوێنه‌رى كارا به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى چالاكى وه‌رزشى و هونه‌رى به ‌بۆنه‌ى ڕۆژى جيهانى كتێب 04/23 له‌ ڕێكه‌وتى 2019/04/23 ئاهه‌نگێكی سازکرد له‌ هۆڵى بۆنه‌كان له‌ قوتابخانه‌ى ئيشقى برايه‌تى، تيايدا له‌ سيمينارێكدا باس له‌ گرنگى خوێندنه‌وه‌ کرا بۆ قوتابییان و مامۆستایانی قوتابخانەکە

ڕۆژی جیهانی کتێب Read More »

پێشانگای کتێب

ڕێکخراوی خوێنەری کـــارا لــــە ژێر دروشمی کتێب ( مامۆستایەکی بێدەنگە ) پێشانگایەکی کتێبی کردەوە لە ڕێکەوتی س2019/01/23 تا 2019/02/06 کە ماوەی 10 ڕۆژی خایەند, وە تیایدا داشکانی تایبەت بۆ خوێنەران کرا و سەردانیکارانیش کتێبێکیان وەک دیاری پێدەبەخشرا

پێشانگای کتێب Read More »

8-10 خولى كارابوون لەژيان

خولێکی ڕۆشنبیری و هۆشیاريیە بۆ تاکەکانی کۆمەڵگه‌ لەژێر دروشمی بوێری و کارایی ئەنجامدەدرێ بە مەبەستی پێدانی بەشێک لەو زانیاریانەی کە پێویستن بۆ ئەوەی تاک بتوانێت بڕیارەکانی دروستبێت و س کارابێت لە ژیاندا ، ماوەی خولـــەکە بریتیە لە (15) کاتژمێر و پێک دێت لـــە 5 بابەت و لەلایەن ( مامۆستای ڕاهێنەر ئەبوبەکر قادر موسته‌فا ) ـەوە

8-10 خولى كارابوون لەژيان Read More »

PTOT خولی دەستپێکێك بۆ بوون بە راهێنەر

ڕێکخراوی خوێنەری كارا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانی ئەندامان و پەروەرشیارانی بەشداری بە بەشێك لە ئەندامانی خۆی كرد له خولی (دەستپێکێک بۆ بوون بەراهێنەر PTOT) کە لە لایه ن دەزگای بەیانەوە کرابوویەوە، خولەکە ماوەی (28 کاتژمێر)ی خایهەند و لە لایەن هەریەکه لە راهێنەران (د. لوقمان بەهائەدین، د. شێرزاد عەلی، م. شەرمین عەلی)ە وە وترايە وە لە

PTOT خولی دەستپێکێك بۆ بوون بە راهێنەر Read More »

خولی زمانی ئینگلیزی و ڕەوشتە جوانەکان

لەپێناوی دروستکردنی خولیای خوێندنەوە و ڕاهێنانی منداڵان لەسەر خوێندنەوە و گەشەدان بە زمانی ئینگلیزی، خوێنەری کارا چەند خولێکی زانستی و پەروەردەیی کردەوە بۆ قوتابییانی دەرچوو لە قۆناغەکانی دوو و سێی بنەڕەتی.

خولی زمانی ئینگلیزی و ڕەوشتە جوانەکان Read More »

خولی ستراتیژییەکانی پەیوەندی کارا

بەمەبەستی ئاشنابوون لەگەڵ پەیوەندی ئەرێنی و بەهێزکردنی تواناکان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیکردن و لێکتیگەیشتن و زانینی زمانی جەستە و چۆنیەتی بەکارهێنانی لە پێناو دروستبوونی پەیوەندییەکی کاریگەر، ڕێکخراوی خوێنەری کارا بەشداری بە (11) ئەندامی خۆی کرد لە خولێکی 12 کاتژمێری سێ ڕۆژە کە دەزگای بە یان پێی هەڵسابوو بە ڕاهێنەرایەتی بەڕێز د. شیرزاد عەلی لە ڕێکەوتەکانی .2019/04/30

خولی ستراتیژییەکانی پەیوەندی کارا Read More »

پڕۆژەی هاوڕێی کتێب (2)

پڕۆژه‌ی هاوڕێی كتێب پڕۆژه‌یه‌كی هوشیاری، ڕۆشنبیری، په‌روه‌رده‌ییه‌. هه‌وڵێكه‌ بۆ هاوڕێیه‌تیكردنی كتێب و زیادكردنی ئاستی خۆشه‌ویستی بۆ خوێندنه‌وه‌ و كتێب لای تازه‌ لاوان. ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ ئاماده‌یی لافانی كچان ئه‌نجامدرا، كه‌ تیایدا (38) قوتابی به‌شدارییان كرد. دوای خوێندنه‌وه‌ی كتێبی (هونه‌ری سه‌عیكردن و خۆئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌) و نوسینی سه‌رنج و تێبینی ده‌رباره‌ی كتێبه‌كه‌ بڕوانامه‌ی به‌شداریكردنیان پێدرا. ماوه‌ی

پڕۆژەی هاوڕێی کتێب (2) Read More »

Full Width Footer — Visual