پەیوەندی

2020

گروپی مامۆستایانی باخچەی منداڵان

گروپی مامۆستایانی باخچەی منداڵان وەکو گروپێک لە گروپەکانی یانەی خوێنەرانی کارا کە ژمارەیان 6 مامۆستای کارای باخچەی منداڵانی کەسنەزان بوون، بۆ ئاشنابوون بە خوێندنەوە و بەرەوپێشبردنی ئاستی ڕۆشنبیری خۆیان، (6) كتێبيان خوێنده‌وه‌ لە ڕێکەوتی 2020/03/26 تا 2020/09/19 .

گروپی مامۆستایانی باخچەی منداڵان Read More »

گروپی کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان

گروپی کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان، وەکو گروپێک لە گروپەکانی خوێنەرانی خوێنەری کارا – 2020 کە ژمارەیان 24 خوێندکار بوو لە کۆلێژی زانستە تەندروستیەکانی-زانکۆی هەولێری پزیشکی، بۆ ئاشنابوون بە خوێندنەوە و بەرەوپێشبردنی ئاستی ڕۆشنبیری خۆیان هەڵسان بە خوێندنه‌وه‌ و ناساندنی 20 کتێب لە ڕێکەوتی 2020/01/13 تا 2020/09/07 .

گروپی کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان Read More »

گروپی هاوڕێی خوێنەر

گروپی هاوڕێی خوێنەر، (20) خوێندکـــارى کۆلێژی زمان-زانکۆی ‌سڵاحه‌د‌دین بوون ، بۆ ئـــاشنابوون بە خوێندنەوە و بەرەوپێشبردنی ئاستی ڕۆشنبیری خۆیان توانيان وۆركشۆپێك ڕێكبخه‌ن له‌گه‌ڵ (12) سيمينار كه‌ تيايدا (12) کتێب ناسێندران و له‌ڕێگه‌ى گفتوگۆکردن نــــاوەڕۆکه‌كانيان خرانه‌ڕوو چاڵاکیەکانی گروپی هاوڕێی خوێنەر لە ماوەی نێوان ڕێکەوتی 2019/02/09 تا 2020/02/12 بەڕێوه‌چوو

گروپی هاوڕێی خوێنەر Read More »

سیمینارەکان

سیمینارەکان بە مەبەستی بایەخدان بە بیری پەروەردەیی دروست و گەشەپێدانی گیانی هەوڵدان وبەرخودان و فراوانترکردنی پـــانتایی ئــــاسۆی تێگەیشتن و دۆزینەوەی زەمینەیەکــی هاوبەش بۆ گفتوگۆکردن و بیروڕا گۆڕینەوە لـەنێوان بیرمەندان و پێشەنگــانی کـلتور و فیکر و ڕەخسـاندنی کەشوهەوایەک :بۆ ڕێزگرتن لـــە ڕاوبۆچوونی یەکتر، ڕێکخراوی خوێنەری کـــارا چەند سیمینارێکی ئەنجامداوە و بەردەوامیشە لەسەری ، کە دیارترینیان بریتیبوون

سیمینارەکان Read More »

وۆڕکشۆپی پلاندانان

بەمەبەستی تێگەیشتن لە گرنگی پلاندانان و ئاشنابوون بە ڕەهەندەکانی پلاندانان و چۆنیەتی دانانی پلانێکی هاوسەنگ بۆ ساڵێکی پڕ دەسکەوت، ڕێکخراوی خوێنەری کارا وۆرکشۆپێکی ڕێکخست بۆ بەڕێز (م. کاروان خەلیل خۆشناو) لە ڕێکەوتی (2020/01/11) کە تیایدا 22 کەس بەشداریانکرد.

وۆڕکشۆپی پلاندانان Read More »

وۆڕکشۆپی ڕۆڵی ڕاهێنان لە پەروەردەدا

وۆركشۆپێکی تایبەت بوو بە ڕاهێنەران و پەروەردشیاران بۆ تێگەیشتن لە گرنگی و ڕۆڵی ڕاهێنان لە سیستەمی پەروەردەییدا، لە ڕێکەوتی (2020/01/04) پێشکەش کرا لە لایەن بەڕێز (د. توانا محەمەد حمدامین) کە تیایدا (17) کەس بەشداریانکرد.

وۆڕکشۆپی ڕۆڵی ڕاهێنان لە پەروەردەدا Read More »

خولی په‌ره‌پێدانی مامۆستایان

لەپێناو پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی مامۆستایانی بنکەکانی فێربوون و لەبەربکردنی قورئان، ڕێکخراوی خوێنەری کارا خولێکی (8) کاتژمێری لەلایەن بەڕێز (ئەبوبەکر قادر مستەفا) کردەوە بۆ مامۆستایانی بنکەی منارە لە ڕێکەوتی (24-25/04/2020) و تیایدا 22 کەس بەشداریان کرد.

خولی په‌ره‌پێدانی مامۆستایان Read More »

خولی کاری ڕێکخراوەیی و چۆنیەتی بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی

ڕێکخراوی خوێنەری کارا بەمەبەستی کاراکردنی زیاتری ئەندامە خۆبەخشەکانی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتێکی باشتری کۆمەڵگەکەی هەڵسا بەکردنەوەی خولێکی ڕاهێنانی یەک ڕۆژەی هەشت کاتژمێری بۆ (بەڕێز د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەحیم هەورامی) لە ڕێکەوتی (2020/01/17) کە تیایدا (28) کەس بەشداریانکرد.

خولی کاری ڕێکخراوەیی و چۆنیەتی بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی Read More »

Full Width Footer — Visual